بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، «نێچیرڤان بارزانى» ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شاری هه‌ولێر پێشوازی له «محه‌مه‌د حه‌لبوسى» سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم کرد و جه‌ختیان له ڕۆڵ و ئاماده‌یی و کارا کردنی پێگه‌ى هه‌ردوو پێکهاته‌ى کورد و سوننه له پرۆسه‌ى سیاسیی عێراقدا کردەوە وه‌ک دوو هاوبه‌شى سه‌ره‌کى له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ى شیعه و پێکهاته‌کانى دیکه‌دا.
ھەردووک سیاسەتڤانە عێراقییەکە، هه‌روه‌ها له سەر گرنگیی هاریکارى و لێکگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان هێز و لایه‌نه عیراقییه‌کان پێیان داگرت، بۆ هه‌نگاونانى پێویست له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا و دامه‌زراندنى حکومه‌تێک که کۆکه‌ره‌وه‌ى لایه‌ن و پێکهاته عێراقییه‌کان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و داوکاریی هاوڵاتیان بێت له دابینکردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و خزمه‌تگوزارى و ژیانێکى باشتر.
بارزانی و حەلبوسی هه‌روه‌ها باسیان له دوایین پێشهاته‌کانى شه‌ڕى "تیرۆر" و هێرش و په‌لاماره‌کانى ئه‌م دواییه‌ى داعش کرد، به‌تایبه‌تى له ناوچه‌کانى بۆشای ئه‌منى له نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌دا که له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک شه‌هیدى له ڕیزه‌کانى سوپا و پێشمه‌رگه و هاوڵاتیاندا لێکه‌وته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئەوەش هاتووە" نێچیرڤان بارزانى و حه‌لبوسى جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى کاراکردنى زیاتر و خێراى میکانیزمى هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه کرده‌وه بۆ بهرهنگاربونهوى "تیرۆرستان" و هه‌روه‌ها ساناکردنی ڕێگای پڕۆسه‌ى سیاسى و ئارامى و سهقامگیرىی سیاسی له وڵات دا وەک پێویستییه‌کى له پێشینه بۆ سه‌رکه‌وتن له شه‌ڕى دژى "تیرۆر" لە وڵات دا.
342/